TR KU SO
FB X
Cîhan

لە چەن ناوچەیەکی سووریا ئاگربەست ڕاگەیندرا

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2018 03:01

لە هەواڵێکدا ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆژی هه‌ینی رابردوو، له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ نێوان پارێزگاكانی ئیدلب و حه‌ما له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و هێزه‌كانی ڕژێم ئاگربه‌ستی به‌شی ڕاگه‌ینراوه‌.

هاوکات لە هەواڵەکەدا راگەیەندراوە کە ئاگربه‌سته‌كه‌ گونده‌كانی سكیك، ئوم حه‌لاحیل، ئوم جه‌لال، ته‌مانیا و خوین باشووری ئیدلب و باكووری حه‌ما ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ری پێشه‌وه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی رژێمدان و به‌پێی ئاگربەستەكه‌، رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 06:00 – 20:00 هێرش ئه‌نجام نادرێت.

ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه‌ن.   

Paylas: