TR KU SO
FB X
Cîhan

لە یۆنان کەشتییەکی کۆچبەران وەرگەڕا و دەیان کۆچبەر خنکان

Navas Jan
Admin
📅 14 Haziran 2023 20:46

پەیامی کورد ... لە یۆنان کەشتییەکی کۆچبەران وەرگەڕا و دەیان کۆچبەر خنکان


بەپێی ئەو زانیارییەرنەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، لە یۆنان کەشتییەکی کۆچبەران وەرگەڕا و دەیان کۆچبەر خنکان و بە سەدانیتریش بێ سەروشوێن بوون.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوار شەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد لە یۆنان کەشتیەکی کۆچبەران وەرگەڕا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە کەشتییەکە کەشتی ماسیگرتن بووە و لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، بەڵام لە دەریای ئیجە و لە ناوچەی پێلۆپۆنێسی یۆنان وەرگەڕاوە.

بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، تاوەکو ئێستا سەرەڕای دۆزینەوەی ئەو تەرمانە، 104 کەسی دیکەیان ڕزگارکردووە و پێشبینی ئەوەش دەکەن، نزیکی 400 بۆ 450 کەس لە بەلەمەکەدا بووبن، کە نزیکی 300 کەسیان بێسەروشوێنن.

Paylas: