TR KU SO
FB X
Cîhan

لەنێوان عێراق و ڕووسیا واژۆكردنی ڕێككەوتنێك بۆ لێخۆشبوون لە ڤیزا ڕادەگەیەندرا

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2023 21:56

پەیامی کورد... لەنێوان عێراق و ڕووسیا واژۆكردنی ڕێككەوتنێك بۆ لێخۆشبوون لە ڤیزا ڕادەگەیەندرا


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە واژۆكردنی ڕێكەوتنێكی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند بۆ لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2 ی نیسان_ی 2023 سەحاف : ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە ڕەشنووسی ڕێكەوتنێك واژۆ كرا بۆ لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا.

ناوبراو بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: عەبد ئەلڕەحمان حسێنی جێگری سكرتێری وەزارەتی كاروباری كارگێڕی و تەكنیكی، ڕێككەوتنەكەی لە لایەنی عێراقییەوە واژۆ كردووە، هاوكات لە لایەنی ڕووسیاشەوە لەلایەن ئەلیبروس كۆتراشێڤـ باڵیۆزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە عێراق واژۆ كراوە و ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ڕێككەوتنە لە چوارچێوەی دیدگای وەزارەتی دەرەوەدایە بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی پاسپۆرتی عێراق لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی وەزاری حكومەتدا عێراقی.

 

Paylas: