لێکۆڵینەوەیەک : نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نیوەی دەریاچەکان وشکیان کردووە
پەیامی کورد... لێکۆڵینەوەیەک : نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نیوەی دەریاچەکان وشکیان کردووە
لێکۆڵینەوەیەک سەلماندوویەتی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە نیوە زیاتری دەریاچە و رووبەرە ئاوییەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە وشکبوون.
زۆرێک لە توێژەرانی نێودەوڵەتی گەیشتوون بەو ئەنجامەی بەشێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاوی سازگار کە لە دەریای قەزوین لەنێوان ئەوروپا و ئاسیا بۆ دەریاچەی تیتیکاکای ئەمریکای باشوور درێژدەبنەوە، ساڵانە بە تێکڕا 22 گێگا تۆن لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا ئاویان کەمیکردووە، کە ئەمەش یەکسانە بە 17 هێندەی قەبارەی دەریاچەی میدە کە گەورەترین عەمباری ئاوی سروشتییە لە ئەمریکا.
پسپۆڕی زانستی ڕووبەرە ئاویەکان فانج فانج یاو لە زانکۆی ڤێرجینیا کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەشی کردووە و ئەوەی خستە روو، “%56 ی ئاوی دەریاچەکان کە کەمیانکردووە بۆ پەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەکارهێنانی ئاوەکان لەلایەن مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام رێژەی زۆری بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەگەڕێتەوە.
بە قسەی شارەزایانی ئەو بوارە: لە داهاتوودا ناوچە وشکەکان بەرەو وشکبوونەوەی زیات دەچن، لە ناوچە شێدارەکان زۆرترین بڕی ئاو کەم دەبێت، بەڵام لەو ناوچانەی رووبەری ئاوی فراوانیان هەیە رێژەی ئاوەکانیان زیاددەکات.