TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە حەسەکە خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2018 19:08

بە پێی زانیارییەکان ڕاگەیندرا کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە باشووری شاری حەسەکە ، فڕۆکە شەڕ کەرەکانی هاوپەیمانان ، خەڵکی سڤیلیان بۆمباران کردووە کە لە ئەنجامدا ٤ کەسی سڤیل کوژران .

بە پێی ڕاگەیاندنی چاودێران مافی مرۆڤ لە سووریا " ÇMMS " ئاماژە بەوە کرا کە هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردووەتە سەر گوندێ سەر بە شاری حەسەدە کە ئەم گوندە لە ژێر دەستی داعشدایە .

لە ئاکامی ئەم هێرشە هەواییە ژنێک و سێ منداڵ بوونە قوربانی و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون .بریندارەکانیش هەموو لە بنەماڵەیەکن کە ٤ لەوانە منداڵن .باری تەندرووستی هەندێک لە بریندارەکانیش ناجێگرە

Paylas: