لەوانەیە قاسم سلێمانی ببێتە وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی ئێران
ئەندامی کۆمیسیۆنی شەورای پەرلەمانی ئێران لە جیددی بوونی ناساندنی قاسم سلێمانی بۆ پۆستی وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و شارسازی هەواڵی دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک حسێن مەقسوودی نوێنەری سەبزەوار لە پەرلەمانی شەورای ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ناساندنی وەزیرانی پێشنیاری دارایی و ئابووری ، پیشەسازی و بازرگانی و مەعدەن بە پەرلەمانی ووت : لەوانەیە ناوی ئەم کەسانە بۆپەرلەمان بناسێنرێن .
هەروەها بە ئاماژەدان بەمە کە عەباس ئاخوندی وەزیری ڕێگاوبان شارسازی ئێرانێش لە لای خۆیەوە دەستی لە کار کشاندوەتەوە ، درێژەیدا : لەوانەیە بە قەبووڵکردنی ئەم دەست لە کار کشاندنەوەیە لە لایەن سەرۆککۆمارەوە خاڵی پێشنیاری وەزرارەتی ڕێگاوبان و شارسازیش بەیانی بە پەرلەمان بناسێنرێت .
نوێنەری خەڵکی سەبزەوار لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند : بە گوێرەی زانیارییەکانی من کە بە دەستم هێناوە دەوڵەت لەگەڵ قاسم سلێمانی پارێزگاری ئیلام بۆ بە دەست هێنانی پۆستی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی ووتووێژێکیان ئەنجامداوە و ئەو سبەینێ لە لایەن دەوڵەتەوە بە ناوی وەزیری پێشنیارکراو بە پەرلەمان دەناسێنن .
عەباس ئاخوندی ، وەزیرێ ڕێگاوبانی ئێران ئەمڕۆ نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی بۆ سەرۆککۆمار نووسیوە کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تێلێگرامیش بڵاوی کردەوە .