TR KU SO
FB X
Cîhan

لە گووگڵ گەڕان بەدوای چۆنیەتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە ‏زیادی کردووە

Navas Jan
Admin
📅 26 Şubat 2022 19:00

پەیامی کورد... لە گووگڵ گەڕان بەدوای چۆنیەتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە ‏زیادی کردووە

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد، دوێنێ هەینی گەڕان بەدوای چۆنیەتی دروستکردنی بۆمبی دەستی «مۆلۆتۆڤ» لە پێگەی گووگڵ ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، کەلەلایەن هاووڵاتییانی ئۆکرانی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا گەڕانی بۆکراوە.

پێشتر وەزیری بەرگریی ئۆکراینا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، هاوکاریی سوپای وڵاتەکەیان بکەن لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕووسیا، هەروەها لە کیێڤ دوێنێ هەینی چەک بەسەر ژمارەیەکی زۆر خەڵکی پایتەختدا دابەشکرا.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، زۆرترین گەڕان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و لەژێر ناونیشانی «چۆنیەتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ» کراوە و لە کاتژمێرەکانی کۆتایی دوێنێ هەینیدا ژمارەی گەڕان بەو ناونیشانە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرز بووەتەوە.

بۆمبی دەستی لە شلەی گڕگرتوو، بوتڵی شووشە و پارچە پەڕۆ دروست دەکرێت، بە جۆرێک شلە یان سووتەمەنییەکە دەکرێتە ناو بوتڵەکەوە و بە پارچە پەڕۆکە بوتڵەکە دادەخرێت و بەشێکیشی بۆ گڕگرتنی دەهێڵرێتەوە.

پێشتر جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا حەنا مالیار ڕایگەیاند، گرنگە هەموو لایەک بەرگریی بکەن، داواشی لە ئۆکراینییەکان کرد چەکی ناوخۆیی بەکار بهێنن و هەوڵی دروستکردنی بدەن بۆ هاوکاریکردنی سەربازانی وڵاتەکەیان.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە پێگەی فەرمیی وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، «داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ دوورخستنەوەی هێزی دوژمن، بۆمبی مۆلۆتۆڤ دروست بکەن و جووڵەی دوژمن ئیفلیج بکەن».

Paylas: