Cîhan
لاڤرۆڤ: به‌بێ به‌شداری كورد، قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر نابێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: به‌بێ به‌شداری كورد، قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر نابێت.
وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، کوردەکانى سوریا بەشێکن لە گەلى سوریا و ناتوانرێت بەبێ بەشدارى ئەوان چارەسەرى قەیرانى سوریا بکرێت.
سێرگى لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەدا، روسیا جەختدەکاتەوە لەسەر بەشدارى کورد لەهەر پڕۆسەیەکى چارەسەریدا لە سوریا، لەبەرئەوەى بەشێکن لە کۆمەڵگەى سوریا.
باسى لەوەشکرد، لایەنە بەشدارەکانى سوریا لە کۆنگرەى سۆچى داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبکات بە پێکهێنانى لیژنەى دەستور.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه كار ده‌كات له سووریا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته.