TR KU SO
FB X
Cîhan

لاڤرۆڤ: جەنگی جیهانیی سێیەم ئەتۆمی و وێرانکەر دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 02 Mart 2022 21:03

پەیامی کورد... لاڤرۆڤ: جەنگی جیهانیی سێیەم ئەتۆمی و وێرانکەر دەبێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەڕەشەدەکات و دەڵێت، «جەنگی جیهانیی سێیەم بە چەکی ئەتۆمی دەبێت و وێرانکەر دەبێت‏».

ئەمڕۆ چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕێگەنادات ئۆکراینا چەکی ئەتۆمی هەبێت و هێرشەکەشی بۆسەر ئۆکراینا بەمەبەستی لەناوبردنی چەکی ئەو وڵاتەیە و «ناکرێت ڕێگەبدەین چەکی هێرشبەرانە لە ئۆکراینا هەڕەشە لە ئاسایشمان بکات».

وتیشی، «ئامادەین بۆ گەڕێکی تری دانوستاندن، بەو مەرجەی دانوستاندن هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی ئۆکراینا لە خۆ بگڕێت، بەڵام لایەنی ئۆکراینی بە فەرمانی ئەمریکا یاری بە کات دەکات».

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا قسەی بۆ کەناڵی جەزیرە کرد و هەڕەشەیکرد و ڕایگەیاند، ئەگەر جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێت، بە چەکی ئەتۆمی دەبێت و جەنگێکی وێرانکەر دەبێت.

بەپێی وتەی لاڤرۆڤ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کەسێکی بەئەزموونە و ئەوە دەزانێت کە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا، هیچ جێگرەوەیەکی نییە جگە لە جەنگی جیهانی.

Paylas: