Cîhan
لەئەگەری ڕێکەوتن ١٠٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوتی ئێران دەکەوێتە بازاڕی جیهانییەوە
پەیامی کورد ... لەئەگەری ڕێکەوتن ١٠٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوتی ئێران دەکەوێتە بازاڕی جیهانییەوە
بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ڕایگەیاند : ئێران لە ماوەی ١٢ مانگ هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوتی خۆی یەک میلیۆن بەرمیل زیاد کردووە و بەرهەم هینانەکەشی بۆ سێ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەگات .
١٠٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوت کراوی ئێران ، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان دەتوانێ بە خێراییەکی زۆر بکەویتە بازاڕەوە .