Cîhan
لە پاریس قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت
پەیامی کورد ... لە پاریس قەدەغەی هاتووچۆڕادەگەیەنرێت
بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا بڕیارە قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی له پاریسی پایته‌خت فەڕەنسا و چه‌ند شارێكی دیكه ئەو وڵاتە ڕابگەیەندرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕنسا رایگه‌یاند كه به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.
ناوبراو وتیشی كه له كاتژمێر ٩ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ شه‌وانه ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌نزیكه‌یی رۆژانه زیاتر له هه‌زار كه‌س له فه‌ره‌نسا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ٩ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.