Cîhan
لە ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی عێراقیدا ٣٠ چەکداری پلە بەرزی داعش لە سووریا دەکرێنە ئامانج
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق ، لە ئۆپراسیۆنێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو ووڵاتە باڵەخانەیەکیان لە سووریا بۆردوومان کردووە کە ٣٠ چەکداری پلە باڵای داعشی تێدا بووە.
لەم ڕاگەێندراوەدا فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە ناوچەی ئەلسووسە-ی باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا باڵەخانەیەکی بۆردوومان کردووە و زیاتر لە ٣٠ چەکداری پلە باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدا بووە.
هاوکات هاتووە، “ ئەم ئۆپراسیۆنە بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ ئەنجامدرا و ئەو باڵەخانەیەی کە کرایە ئامانج وەکوو حەشارگەی گەورە تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعش بەکاردەهێنرا و ئامانجەکە لەناوبرا”.