Cîhan
لە ئۆپراسیۆنێک لە شارۆچکەی مووش ٢١ کەس دەست بەسەرکران
لە شارۆچکەی " مووش "ی سەر بە باکووری کوردستان ئۆپراسیۆنی " پەکەکە ، کەجەکە " دەستی پێکرد و ٢١ کەس لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا دەستبەسەر کران .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکانی ئەو پارێزگایە دا : ئەم ئۆپراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەنجامدراوە ، و لە ڕاگەیاندنە گشتییەکانی ئەو پارێزگایەدا ڕاگەیندراوە کە بە هۆی " پڕوپاگەندەی ڕێکخستنەوە ئەنجام دراوە ، لە خۆپیشاندانەکاندا لە دژی دەزگا دەوڵەتییەکان بە ئاسن و دار هێرشیان کردووە و هەروەها لاستیکیان سووتاندووە ، لە ١٤- ١٥ ی تەباخیشدا ئۆپراسیۆنێک ئەنجام درا و ٢١ کەس دەستبەسەر کران .
لێپێچینەوە لە سەر دەست بە سەرکراوەکان لە لایەن ئاسایشەوە بەردەوامە .