Cîhan
لە پرتوگال هێرشكرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی ئایینی و دوو كه‌س كوژران
پەیامی کورد... لە پرتوگال هێرشكرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی ئایینی و دوو كه‌س كوژران
ناوه‌ندی تایه‌فه‌ی ئیسماعیلی كه ناوه‌ندێكی ئایینیه‌و و باره‌گای له شاری لشبۆنه‌ی پایته‌ختی پرتوگال هه‌یه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر و دوو كه‌سی تێدا كوژرا.
به‌پێی سایتی سپۆتنیك-ی روسیا، هێرشبه‌ره‌كه كه‌سێكی ئه‌فغانی بووه و پۆلیسی لیشبۆنە رایگه‌یاندوه، هێرشەکە کاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و پاڵنەری پشتی هێرشەکە هێشتا روون نەبووەتەوە.
راشیگه‌یاندوه كه هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كه‌ش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیركراوه.