لە ساڵی ٢٠٢١ وشەی کۆرۆنا لە گۆگڵ زیاترین گەڕانی بۆ کراوە
پەیامی کورد … لە ساڵی ٢٠٢١ وشەی کۆرۆنا لە گۆگڵ زیاترین گەڕانی بۆ کراوە
ماڵپه‌ڕی گۆگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه بڵاوكرده‌وه كه زۆرترین گه‌ڕانى بۆكراوه و بابه‌ته‌كانیشی دیارییكردووه.
ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بڵاوی كردۆتەوە: ماڵپەری گۆگڵ كه فراوانترین تۆڕه له‌نێو ئینته‌رنێتدا و زۆرترین گه‌ڕان به‌دواى زانیاریی و بابه‌تى دیاریكراو تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت لیستى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئاشكراكرد كه له‌ساڵى 2021 دا به‌كارهێنه‌ران گه‌ڕانیان بۆكردووه.
ئاماژە بەوەشكراوە خه‌ڵكى له ساڵى2021دا زۆربه‌رى له ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه گه‌ڕانى بۆ بابهتهكان كردووه و زۆرترین گه‌ڕانیش بۆ بابه‌ته‌كانى كۆرۆنا بووه و گه‌ڕانێكى به‌ربڵاوی بۆكراوه كه “ڕۆحى سه‌رده‌م” ناویبردووه ، باسی له‌وه‌شكردووه، له هه‌مووكاتێك زیاتر گه‌ڕان به‌دواى زانیاریی له‌باره‌ى كۆرۆناوه كراوه.
به‌پێی لیسته‌كه‌ى گۆگڵ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕی ئینته‌رنێت له‌م ساڵه‌دا زۆترین گه‌ڕانیان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان بۆ ته‌ندروستی خودى-ش كردووه و ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ساڵى ڕابردوو هاوڵاتییان زۆربه‌ى له كه‌ره‌نتینه و ماڵه‌كانیان بوون .
هه‌ر به‌پێی داتاكانى تۆڕه‌كه خه‌ڵكى گه‌ڕانیان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ته‌ندروستی خودیان چۆن بپارێزن و ڕێگاكانى چین؟ هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی ته‌ندروستى له‌باره‌وه.
یه‌كێكى دیكه لەوانە پرسی كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی بووه له‌باره‌ى گۆڕانی ئاو و هه‌وا، به‌تایبه‌ت دواى سوتانى چه‌ندین دارستان له وڵاتان و لافاو و تسۆنامى له‌م ساڵدا ڕووی له چه‌ند وڵاتێك كرد ، ئه‌وه وایكردووه به‌كارهێنه‌ران گه‌ڕان بۆوه بكه‌ن كه چۆنیه‌تى خۆپاراستن و درێژه‌پێدان له باڵاترین ئاستدا له ناوچه جیاوازانى جیهان كردووه.
هاوكات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هاوڵاتییان له هه‌مووكات زیاتر هه‌ستیان به دڵه‌ڕاوكێ كردووه له بابه‌ته‌كانى كاركردندا و ویسوتوویانه خۆیشیان له‌و دڵه‌ڕاوكێیه ڕزگارییان بكه‌ن، بۆیه زۆرترین گه‌ڕانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى كارى نوێ كردووه ، به‌تایبه‌ت له نێو گۆگڵدا گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌كراوه كه چۆن كارێكى نوێی بهدهستبخێرێت، تا وه‌كو كارێكى بازرگانى مامه‌ڵه‌ى پێوه بكرێت.
شایەنی باسە به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى كار، له‌ماوه‌ى ساڵى 2021 دا ته‌نها له ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا چوار ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كه زۆرترین گه‌ڕانیان كردووه به‌دواى كاردا.