TR KU SO
FB X
Cîhan

لەسەر كوشتنی خێزانە 20 كەسییەكەی بابل هێزێكی “سوات” دەستگیركران

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2022 16:18

پەیامی کورد … لەسەر كوشتنی خێزانە 20 كەسییەكەی بابل هێزێكی “سوات” دەستگیركران

بەهۆی ڕووداوی كوشتنی 20 ئەندامی خێزانێك لە پارێزگای بابل، هێزكێكی سەر بە ‏‏”سوات”ی عێراقی و ژمارەیەك ئەفسەری پارێزگاكە دەستگیركران.‏

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای ئاسایشی ‏نیشتیمانی، هێزێكی سەر بە “سوات” و ژمارەیەك ئەفسەری پارێزگاكەیان بەهۆی ‏ڕووداوەكەی جبلە دەستگیركردووە، كە قوربانییەكانی ژمارەیەك هاوڵاتی و لەنێویاندا ‏منداڵ بوون.‏

لە كاتژمێرەكانی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕووداوی كوشتنی 20 ئەندامی خێزانێك لە ‏ناوچەی جبلە لە پارێزگای بابل ڕوویدا، لە تاوانێكدا كە زۆرێك بە “كوشتنی بەكۆمەڵ” ‏ناویدەبەن.‏

دەربارەی وردەكاریی ڕووداوەكە دەنگۆی جیاجیا لەئارادایە، دەوترێت بەهۆی ناكۆكی ‏نێوان دوو كارمەندی ئەمنییەوە، كە یەكێكیان پلەدارە، تۆمەتی بۆ ئەوەی دووەمیان ‏دروستكردووە، كە كەسی نزیكی یەكترن و لە ئاكامدا بەهێزێكەوە هێرشیان بۆسەر ‏ماڵەكەی ئەنجامداوە و ئەو تاوانەی لێكەوتووەتەوە.‏

هەر لەسەر ڕووداوەكە، پێشتر دەستپێكێشانەوە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە كرا.‏

 

 

Paylas: