TR KU SO
FB X
Cîhan

لەپاش هەڕەشەی ئەمریکا، سەرۆکی ئینستێکس گۆڕدرا

سارا
Yazar
📅 31 Temmuz 2019 18:23

پەیامی کورد    ...    لەپاش هەڕەشەی ئەمریکا، سەرۆکی ئینستێکس گۆڕدرا

ئاژانسی هەواڵی  "فاینەشناڵ تریبیون" ڕۆژی سێشەمە ٣٠ی جووڵای  ڕایگەیاند کە دوو ڕۆژ لەپاش هۆشداری ئەمریکا لەسەربابەتی ڕێڕەوەی ماڵی تایبەتی ئەورووپا بۆ بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەژێر ناوی ئینستێکس، ئێستا ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە کە سەرۆکێکی نوێی بۆ ئەم ڕێڕەوە هەڵبژاردووە.

لەم ڕاپۆرتە هاتووە کە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە کە "برەند ئێربێل"، باڵیۆزی پێشووی ئاڵمانیا لە ئێران، وەک سەرۆکی نوێ ئینستێکس هەڵبژێردراوە و لەکاتی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە حەفتەی ڕابردوو، ئەم بابەتەمان ڕاگەیاندووەتە لایەنی ئێرانیش.

ئەم گۆڕانکارییە لە بەڕێوبەرایەتی ئینستێکس لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەبەرامبەر گواستنەوەی پارەی نەوتی هەناردەکراوی ئێران لە ڕێگای ئەم ڕێڕەوە، هۆشداری داوەتە ئەورووپا.

شایانی باسە کە پێشتریش گۆڤاری "واشینتۆن ئێگزماینێر" لە ڕاپۆرتێکدا ووتبووی کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری داوەتە ووڵاتانی ئەورووپایی کە تەنیا ئاڵوگۆڕی داودەرمان و خواردەمەنی لە ڕێگای ئەم ڕێڕەوە بێ کێشەیە و ئاڵوگۆڕی پارەی هەناردەنەوتییەکان لەم ڕێگاوە بێگومان کێشەکان زیاتر دەکاتەوە.

Paylas: