TR KU SO
FB X
Cîhan

لە شەڕی ئۆکراینادا ١٨ ڕۆژنامەنووس کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2022 17:28

پەیامی کورد... لە شەڕی ئۆکراینادا ١٨ ڕۆژنامەنووس کوژراون

حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکراینا ١٨ ڕۆژنامەنووس لە وڵاتەکەدا کوژراون.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردەوە وەزارەتی کولتوور و ڕاگەیاندنی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە کە سەرجەم حاڵەتەکانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و تاوانەکانی دیکەی دژی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنەکان لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە: ١٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە برینداربوون، هەشت ڕۆژنامەنووسی دیکە ڕفێنراون یاخود دەستگیرکراون و سێ ڕۆژنامەنووسیش هێشتا بێسەروشوێنن.

ئەوەش هاتووە کە کۆمەڵێک تاوان دژی ڕۆژنامەنووسانی ١١ وڵات ئەنجامدراون، بە ڕۆژنامەنووسانی ئۆکرایناشەوە.

Paylas: