TR KU SO
FB X
Cîhan

لە شاری سەردەشت ٢ سەربازی پلە باڵای سوپای پاسداران کوژران

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2018 19:28

شەوی ڕابردوو لە نێوان هێزیکی چەکدار و سوپای پاسدارانی ئێران، لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشت، شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو پلەداری هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشت لە نێوان هێزیکی چەکدار و سوپای پاسداران شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و دووپلەداری هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێران هەواڵەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە و لەم بارەیەوە دەڵێن، کە کاتژمێر 11:10 خولەکی شەوی سێشەممە 5 لە 2018-6-5 لە نزیک گوندێ (بێوران)ی سەر بە سەردەشت لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.

بە پێی ووتەکانی قاسم ڕەزایی فەرماندەی سنوورەکانی هێزەکانی سەربازی ئێران ئەو چەکارانە نزیکەی ٢٠ کەس بوونە کە ویستوویانە بڕونە ناو خاکی ئێران . بەڵام لە شەڕ و پێکدادانەکەدا هەموویان هەڵاتوون بۆ ناو خاکی عێراق

هەرچەند باس لە برینداربوونی چەند کەسی دیکە دەکەن و لە شەوی ڕابردووەوە هەتا ئێستا ناوچەکانی سەردەشت و بەتایبەت ناوچەی بێوران ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر. هەروەها باس لەوە دەکڕی، ئەفسەرێک بەناوی “یوسف پیرانە” پلەدارێکی دیکەی سوپا بەناوی “مەحبووب قوربانی” کوژراون.

تا ئێستا هیچ پارت و حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران (کوردی) ئەو هێرش و پێکدادانەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ.

Paylas: