لاشەی سەرمابردووی ٧ پەنابەری نایاسایی لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دۆزرایەوە
پەیامی کورد ... لاشەی سەرمابردووی ٧ پەنابەری نایاسایی لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دۆزرایەوە
پارێزگاری ی وان لە تورکیە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک ڕایگەیاند : کە هێزەکانی بەشی سنوورەوانی ئەو ووڵاتە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنێکدا لاشەی ٧ پەنابەری نایاسایی یان لە شارۆچکەی چاڵدران لەم پارێزگایەدا دۆزیوەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە ، ئەو لاشانەی کە دۆزراونەتەوە ٧ کەسی پەنابەری نایاسایی یە کە زستانی ئەمساڵ لە کاتی تێپەڕبوونیان لە سنووردا بە هۆی هێزی زۆری سەرماوە گیان یان لە دەستداوە و لەگەل توانەوەی بەفرەکان لاشەکانیان لە تورکیا دۆزراوەتەوە
ئەم لاشانە هاووڵاتی ووڵاتانی پاکستان ، ئەفغانستان و سووریان و بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە چۆن گیانیان لە دەستداوە ئێستا لە پزیشکی یاسایی دا لە بن لێکۆڵینەوەن تاکوو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لە ناسنامەی ئەم کەسانە لە بەردەست دا نییە .