TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سنووری عێراق و سوریا هێرشێکی داعش قوربانی لێکەوتەە

Navas Jan
Admin
📅 31 Ekim 2021 00:37

 پەیامی کورد ... لە سنووری عێراق و سوریا هێرشێکی داعش قوربانی لێکەوتەە

ئەمڕۆ شەممە 30/10/2021، شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە پارێزگای نەینەوا، نزیک سنووری نێوان عێراق و سووریا، هێرشێکیان کردووەتە سەر ژمارەیەک کرێکار، کە خەریکی رەژووکردن بوون لە چیای مەکحول و چوار قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوەکەیاندا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) کۆپییەکی لێ دەست کەوتووە، ئاشکرای کردووە: ”هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە سنووری پارێزگای نەینەوا، لەنزیک گوندی ئەلحەوائج دەستیان بە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین کردووە و بەدوای چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا دەگەڕێن، کە ئەو هێرشەیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە“.

راگەیاندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاشکراشی کردووە، کە هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش بووەتە هۆی ”کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە“.

لە ماوەی چەنەد هەفتەی رابردوو ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشەكانی لە سنووری پارێزگاكانی دیالە، سەڵاحەدین، كەركووك و نەینەوا چڕ كردووەتەوە و بەم هۆیەوە چەندین هاووڵاتی سیڤیل و چەكداری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كوژراون.

Paylas: