TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سنووری سوریا هێرش کرایە سەر هێزەکانی نزیک لە ئێران

Navas Jan
Admin
📅 28 Eylül 2021 13:00

پەیامی کورد … لە سنووری سوریا هێرش کرایە سەر هێزەکانی نزیک لە ئێران

لەسەر سنووری سوریا – عێراق فڕۆكەیەكی نەناسراو بۆردومانی بنكەیەكی سەربازی چەكدارە ئێرانییەكانی كردووە.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، شەوی رابردوو فڕۆكەیەك كە نەناسراوەتەوە، بۆردومانی بنكەیەكی سەربازی چەكدارە ئێرانییەكانی كردووە لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سنووری نێوان سوریا – عێراق.

ئەو بنكەیەی بۆردومان كراوە یەكێكە لە بنكە گەورە سەربازییەكان و لەوێدا چەكدارە ئێرانییەكان نیشتەجێن.

دوای بۆردومانەكەش ئۆتۆمبێلە فریاگوزارییەكان بەرەو شوێنەكە بەڕێكەوتوون، بەڵام هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە چەندێتی زیانەكانی.

Paylas: