لە ئیسرائیل زەنگی هۆشداری لێدەدرێت
پەیامی کورد ... لە ئیسرائیل زەنگی هۆشداری لێدەدرێت .
لە ئیسرائیل بە هۆی مەوجی دووهەمی ڤیرووسی کۆرۆناوە زەنگی مەترسی لێدەدرێت .
وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل بە گرینگیدان بە تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ، داوای لە نەخۆشخانەکانی ئەو ووڵاتە کردووە کە بەشی تایبەتی دەرمانی نەخۆشەکان جارێکی دیکە چالاک بکەنەوە . کابینەی بەناوبانگ بە " کۆرۆان " لە ئیسرائیل یش بڕیار وایە ئێوارە بۆ باس و ڕاوێژ لە سەر بەڕیوبەرایەتی گشتگیری ئەم نەخۆشییە دانیشتنێکی بەپەلە تەشکیل بکەن .
دامەزراوەی نهێنی ئەرتەشی ئیسرائیل یش لە ڕاپۆرتێک دا کە ڕۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە ، سەبارەت بە مەوجی دووهەمی ئەم ڤیرووسە هۆشداری داوە و ئاماژە کردووە کە لە ئەگەری خۆ نەپاراستن و ڕەچاو نەکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان ، ژمارەی تووشبووان دەتوانێ لە جیاتی ماوەی مانگێکدا ، ببێتە ڕۆژانە هەزار کەس .
هەروەها بە پێی ئەم راپۆرتە لە زیادبوون و چوونە سەروەی ئەگەری مردن و قوربانیبوونی ئەم نەخۆسییە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە .