لە ئیستەنبۆڵ هێرشی چەكداری كرایە سەر كڵێسایەك
پەیامی کورد... لە ئیستەنبۆڵ هێرشی چەكداری كرایە سەر كڵێسایەك
هێرشێكی چەكداری بۆ سەر كڵێسایەك لە ئیستەنبۆڵ كوژرانی كەسێكی لێكەوتەوە
پۆلیسی ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو کەس ھێرشیان کردووەتە سەر کڵێسای سانتا ماریا لە گەڕەکی ساریەر لە ئیستەنبوڵ و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە
ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و ھێزەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنەکە کراون و ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەردەوامن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا وێڕای سەرکۆنەکردنی ھێرشەکە وتی"ئەمڕۆ، دوو کەس کە دەم و چاویان داپۆشرابوون، ھێرشێکی چەکدارییان کردووەتە سەر کڵێسایەک کە لەو کاتەی ڕێوڕەسمی ئایینی تیایدا بەڕێوەدەچوو، بە داخەوە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و ھەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەردەوامن".