لیستی سزادراوانی ئەمریکا پڕ دەبێت لە کەسایەتی ئێرانی
به پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، 3 دامه‌زراوه و 6 كه‌سایه‌تی ئێرانی به هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خرانه لیستی سزادراوانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه گرووپی ئه‌نساری حیزبوڵڵا و به‌رپرسانی كه به پشتیوانی حكوومه‌تی تاران، رۆڵیان هه‌بووه له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و پێداكردنی مادده‌ی تیزاب به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، خراونه‌ته لیستی سزاكانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها دوو دامه‌زراوه‌ی دیكه‌شی سزا داوه له‌وانه‌ش، به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین كه له ژێر چاودێری حكوومه‌ت دایه و به پێشێلكاری مافی به‌ندكراوه‌كان ناوی ده‌ركردووه و له پاڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌زگای چاودێری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ده‌دات.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها 3 به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانیشی (راگه‌یاندنی فه‌رمی) خستووه‌ته چوارچێوه‌ی سزاكانی، له‌وانش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وه ده‌زگایه عه‌بدولعه‌لی عه‌لی ئه‌سغه‌ری.