لە ستراتیژی نوێی دەزگای دژە زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا ٥ ئامانج ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... لە ستراتیژی نوێی دەزگای دژە زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا ٥ ئامانج ڕاگەێندرا
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە دۆسییەی بڵاوکراوە لە لایەن دەزگای دژە زانیاری و هەواڵگری ئەمریکاوە ، ستراتیژی نوێی ئەم دەزگایە بریتییە لە ٥ ئامانج کە گرینترینیان بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئە ومەترسییانەی کە لە لایەن ڕووسیا و چینەوە درووست دەکرێت و لە بەرچاوە
لەم دۆسییەدا هاتووە " ژمارەی ئەو ئەکتەرانەی کە هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن زیاد دەبێت . ڕووسیا و چین لە سەرتاسەری جیهاندا بە بەکارهێنانی هەموو ئامێرەکانی تەوانمەندی نەتەوەیی خۆیان لە دژی ئەمریکا چالاکی ئەنجام دەدەن . ئەم دوو ووڵاتە لە پانتاییەکی بەرفراوان لە کەل و پەلی زانیاری و هەواڵگری سەدە بەهرەمەندن .
لە دۆسیەی ئاماژەپێکراودا ، ووڵاتانێک وەک کووبا ، ئێران ، کۆریای باکوور ، بزووتنەوەی حزبۆڵڵا ، دەزگای تێرۆریستی " داعش و القاعدە ، دام و دەزگاگەلی زیاتر لە نەتەوەکان " توانانباران و کەسانی دیکەش لە لیستەی نوێی دەزگای دژە زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا دا دەبن .
لەم دۆسییەدا بە ئامێر و دەزگاکانی بایۆمەتریک ، سیستەمگەلی ئۆتۆماتیک ، سیستەمگەلی پێشکەوتووی پێدانی زانیاری و چاودێری و پێداچوونەوەی زانیارییەکان گرینگی تەواوی پیدراوە . ئەم تەکنۆلۆژیایە ، ئیمکانیەتی نوێ بۆ بەکارهێنانی زانیاری وەکوو سەرچاوەیەکی ستراتیژیکی بۆ رەقیبەکانی ئەمریکا بەدیهێناوە .
ڕەقیبەکانی ئەمریکا بە بە کارهێنانی ئەم ئیمکانیاتە بە ئامانجەکانی خۆیان لە پانتایی ئەمنییەتی ئابووری و فشار هێنان بۆ سەر ڕەقیبەکانی دیکەیان دەست پەیدا دەکەن .
بە باوەڕی نووسەران ستراتیژی نوێی دەزگای دژە زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا ، ئامانجی دەزگاکانی زانیاری و هەواڵگری دەرەکی ئامانج دانی بەشێکی گەورە لە وەزارەتخانەکان و نیهادەکان ، تاقیگەکان ، بەشی دارایی و ماڵی ، کارگەکانی پیشەسازی و هەروەها ئیترە لە ئەمریکادا .
هەندێک لەم هەوڵانەی دەزگاکانی زانیاری دەرەکی لە ڕاستای خەلەل لە چۆنیەتی کارکردنی ژێرخانە گرینگەکان و دامەزراوە گرینگە سەربازییەکانی ئەمریکا یە لە حالەتی ڕوودانی مەترسی دا .
هەموو ئەم کارانە بۆ لاوازکردنی بەرترییەکانی ئەمریکایە لەوانەش لە بۆشایی و کەمتر بەهادانە بە بەهاکان ، کەلوپەلەکان و بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت