TR KU SO
FB X
Cîhan

لیتوانی : بە دەست سەربازەکانی ئەمریکاوە تووشی سەرئێشە بووینە

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2020 14:51

پەیامی کورد    ...    لیتوانی : بە دەست سەربازەکانی ئەمریکاوە تووشی سەرئێشە بووینە

ئەمنییەتی ڕەوانی لە لیتوانی هەندێک جار بە دەست ڕەفتارەکانی سەربازانی ئەمریکییەوە تووشی کێشە دەبێت .

بە پێی راپۆرتێک لە ڕۆژنامەی ڤێزگێلیاد ، سەربازانی ئەمریکی ، کە ئەمنییەتی لێتوانی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ناتۆ جێبەجی و دەستەبەر دەکەن ، لەم ووڵاتەدا هەندێک ڕەفتاری وا ئەنجام دەدەن کە باش نییە ، ئەوان لە کاتی سەرخۆشی دەرگیریت درووست دەکەن کە بووەتە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دانیشتووانی ووڵاتانی باڵتیک .

بڵاوکراوەکانی دیپلۆماسییەتی مۆدێرن ، جەخت دەکاتەوە کە سەربازانی ئەمریکی لە گوردانی ١ ، هەنگی ٩ ی سوارە نیزام ، گرووپی تیپی ٢ی زرێهی و لەشکەری سوارە نیزامی ١ لە لیتوانی بارەها دەرگیرییان درووست کردووە . ئەوان وەکوو بەشێک لە ئۆپراسیۆنی " چارەسەری ئاتڵانتیک " لە کۆماری لیتوانی ئامادەییان هەیە .

ڕەفتارەکانی ئەرتەشی ئەمریکا هەموو کات بە دڵی بەشێک لە دانیشتووانی خۆجەیی نییە . ئەم بڵاوکراوەیە هەروەها دەڵێ ، بۆ لیتوانییەکان ، ئەرتەشگەلی دەرەکی بوونەتە " سەرئێشەیەکی سەرەکی " . بە تایبەت بیانییەکان هەندێک جار لە دەرگیرییەکانی کاتی سەرخۆشی دا بەشداری دەکەن لە نێوان ئەوانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان زیاتر لە کەسانی زەربازی لیتوانی تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوونە .

 

Paylas: