TR KU SO
FB X
Cîhan

لە زیقار هێرش کرایە سەر هاوپەیمانان

Navas Jan
Admin
📅 19 Ocak 2021 14:06

پەیامی کورد ... لە زیقار هێرش کرایە سەر هاوپەیمانان

 

لە سنووری پارێزگای زیقار کە لە باشووری عێراق هەڵکەوتووە، کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانان کرایە ئامانژ و دوو بۆمب لە رێگای ئەو کاروانەدا تەقیەوە.

 

بۆمبەکان رۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ یەک لە دوای یەک بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقیونەتەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی مرۆییان لێنەکەوەتووەتەوە.

 

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەبێ هیچ ترسێک لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.

Paylas: