TR KU SO
FB X
Cîhan

چەکی لەیزەری : گەورە هێزی نوێی ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 19 Haziran 2020 13:11

پەیامی کورد     ...    چەکی لەیزەری : گەورە هێزی نوێی ئەمریکا

فڕۆکەگەلی پشتیوانی تۆپخانەکانی AC-130 ئەمریکا تا ساڵی ٢٠٢٢ سیستەمی لەیزەری ٦٠ کیلۆواتی بە دەست دەگات و بە بەهێزترین چەکی لەیزەری دەناسرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کارناسانی ڕۆژئاواییەوە ، هیزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەواڵ لە سەر لە نوێ چاکسازی فڕۆکەی پشتیوانی تۆپخانەیی AC-130 ئەمریکا تاکوو ساڵی ٢٠٢٢ و هەروەها پەیوەندی سیستەمی لەیزەری ٦٠ کیلۆواتی بۆ ئەم فڕۆکەیە دەدەن .

نوێکاری و بەڕۆژگەیاندنی AC-130 لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەستی پێکرد . بەرهەمهێنانی کەل و پەل بە کالیبری گەورە ، تەقەمەنییەک کە توانای ڕێکخستنی بۆ چەکگەلی ئۆتۆماتیکی ٣٠ میلیمەتری و دوو سیستەمی لەیزەری - بە توانای ١٢٠ و ٦٠ کیلۆواتی بۆ ئەم فڕۆکەیە ئەنجامدرا . یەکەمین کۆمەڵە بۆ جێگرەوەی هاویتزێری ١٠٥ میلیمەتری لە فڕۆکەکەدا - بۆ بەرەنگاری لەگەڵ ئامانجگەلی زرێهی ، فڕۆکە ، هەلیکۆپتەر ، و پیادە نزام بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو . لەیزەری هەروەها دەتوانی لە حاڵەتی جگە لە کوشتن کار بکات و ببێتە هۆکاری کوێر بوونی سەربازانی دوژمن .

 

Paylas: