لە ٢٠٦٠ زۆربەی سەهۆڵبەندەکانی چیاکانی ئاڵپ دەتوێتەوە
پەیامی کورد... لە ٢٠٦٠ زۆربەی سەهۆڵبەندەکانی چیاکانی ئاڵپ دەتوێتەوە
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی گریپیسی ئیتاڵی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٣٧ ساڵی داهاتوو ٨٠٪ی سەهۆڵبەندی چیاکانی ئاڵپی ئیتاڵیا بتوێتەوە و ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشوهەوای ناوچە گەشتیارییەکانی دەوروبەری دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی گرینپیسی ژینگەیی ئیتاڵیا و زانایانی زانستی سەهۆڵبەندەکان، ٨٠٪ی سەهۆڵبەندەکانی چیاکانی ئاڵپ لە ساڵی ٢٠٦٠ دەتوێنەوە و ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لە کەشوهەوای ناوچەکانی دەوروبەر.
شارەزایانی ژینگەیی گەشتێکی لێکۆڵینەوەییان بۆ سەهۆڵبەندەکانی دۆلێ فۆرنی لە ناوچەی گەشتیاری ستیڤلۆی نیشتمانی نزیک چیاکانی ئاڵپ کرد و بۆیان دەرکەوتووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ ئەستووری سەهۆڵبەندەکان بە رێژەی ٥٠٪ کەمیکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٦٠ بە تەواوەتی بتوێتەوە.
ئەندامێکی لیژنەی زانایانی ئیتاڵیا دەلێت، "توانەوەی سەهۆڵبەندەکانی چیای ئاڵپ کاریگەری لەسەر کەشوهەوای دۆڵە گەشتیارییەکەدەبێت و ئەگەری هەیە ئەو ناوچانە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ وشکببنەوە.