TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەلجەزیرە : قەتەر و عەرەبستان بۆ ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانیان نزیک دەبنەوە

سارا
Yazar
📅 03 Aralık 2020 19:09

پەیامی کورد     ...    ئەلجەزیرە   :  قەتەر و عەرەبستان بۆ ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانیان نزیک دەبنەوە

کەناڵی ئەلجەزیرە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕاپۆرتی دا و ڕایگەیاند ، قەتەر و عەرەبستانی سەعوودی بۆ ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانیان نزیک دەبنەوە .

سەرچاوەگەلی هەواڵی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی چاوەڕوان نەکراوی عەرەبستان و قەتەر لە سەر کۆتایی هێنان بە کیشەکانیان بە نێوەندگیری دەوڵەتی ترامپ هەواڵ دەدەن .

بە پێی راپۆرتێک ، عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر لە ئاستانەی واژووکردنی ڕێکەوتننامەی سەرەتایی لە ڕاستای چارەسەرکردنی  کێشەکانی نێوان هەر دوو ووڵات بە نێوەند گیری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکان .

 

Paylas: