TR KU SO
FB X
Cîhan

لووتكەی (G7) دەستی بەكارەكانی كرد

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2021 13:30

پەیامی کورد … لووتكەی (G7) دەستی بەكارەكانی كرد

 

لووتكەی (G7) لە بەریتانیا دەستی بە كارەكانی كرد، گۆڕانكاری كەشوهەوا‌و ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، لە گرنگترین تەوەرەكانی دەبن.

 

لووتكەكە لە هاوینەهەواری كۆرنوال لە ڕۆژئاوای بەریتانیا بە ئامەدەبوونی سەرۆكی هەر حەوت وڵاتەكە (ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، كەنەدا‌و ئیتاڵیا) ‌و سەرۆكی ئەنجوومەن ‌و كۆمسیۆنی ئەوروپی دەستی بە كارەكانی كرد.

 

لووتكەكە بە وتەی (بۆریس جۆنسۆن) سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی پێكرد كە تێیدا ئاماژەی بە گرنگی دادپەروەری ‌و یەكسانی كرد لەنێوان وڵاتان ‌و جەختی كردەوە كە وەك (G7) دەتوانن ئامانجی گەورەتر لەوبارەیەوە بهێننە دی.

 

جۆنسۆن باسی لەوەشكرد، وڵاتانی (G7) هاوڕان لەبارەی دۆخی داراییەوە بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا‌و ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا‌و تەرخانكردنی ڤاكسینی پێویست بۆ ئەو وڵاتانەی هەژارن بە بەهای یەك ملیار دۆلار.

 

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، لە لووتكەكەدا كە (3) رۆِژ دەخایەنێت، جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا‌و گۆڕانی كەشوهەوا، وەرگرتنی باج لە كۆمپانیا جیهانییەكان و چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆكان دەبن.

Paylas: