TR KU SO
FB X
Cîhan

السیسی : ئەرتەشی میسر هاوکاری ئیسرائیل دەکات

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2019 19:34

پەیامی کورد ...  السیسی : ئەرتەشی میسر هاوکاری ئیسرائیل دەکات

سەرۆککۆماری میسر بە هاوکاری ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل لە دژی تێرۆریستانی باکووری سینا ئاماژەی کرد .

عەبدۆلفەتاح السیسی سەرۆککۆماری میسر جەختی کردەوە کە ئەرتەشی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لە دژی تێرۆریستان لە باکووری سینا هاوکاری دەکات . "

السیسی ئەم بابەتەی لە ووتوووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی بی ئێس " ی ئەمریکا دا ڕاگەیاند . بڕیارە ووتاری تەواوی ئەم ووتوووێژە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو بکرێتەوە .

سەرۆککۆماری میسر ووتی " لە کاتی دەست پێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئیسرائیل ، ئەم پەیوەندییە لە حاڵی ئێستادا لە بە هێزترین حاڵەتی خۆیدایە و ئێمە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا بە شێوەی بەرفراوان پێکەوە هاوکاری دەکەین .

" سی بی ئێس " ڕاپۆرتی دا کە میسر لەگەڵ نزیکەی ١٠٠٠ تێرۆریستی سەر بە داعش لە سینا شەڕ دەکات و ئێزن دەداتە ئیسرائیلییەکان کە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە دژی ئەم تێرۆریستانە ئەنجام بدات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە ، ئەرتەشی میسر ، لە فێبریوەری ڕابردووەوە و بە دوای گەورەترین هێرشی تێرۆریستانی داعش بۆ " بئر العبد " لە باکووری سینا کە بۆ بە هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٣١١ کەس ، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی لەم ناوچەیە دەست پێکردووە .

Paylas: