پۆمپێئۆ : بۆ بەربەست کردنی ڕژیمی ئێران هەر کارێک لە دەستمان بێت دەیکەین
پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ : بۆ بەربەست کردنی ڕژیمی ئێران هەر کارێک لە دەستمان بێت دەیکەین .
مایک پۆمپێئۆ ڕایگەیاند : بۆ بەربەست بوونی لەوەی کە ڕژیمی ئێران نەتوانێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات هەر کارێک پێویست بێ دەیکەین .
مایک پۆمپێئۆ ڕۆژێک دوای گەمارۆدانی دەزگای ئەتۆمی ئێران و هەروەها بەڕێوبەرەکەی عەلی ئەکبەر ساڵحی ، لە بەیاننامەیەکداڕایگەیاند : ئەمریکا قەول دەدات هەر کارێک کە پێویست بێت بۆ پێشگرتن لە دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی درێغی نەکات .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمێئۆ جەختی کردەوە دەزگای ئەتۆمی ئێران ڕۆڵێکی گشتی لە سەرپێچی لە ڕێکەوتنەکانی دا لە بەرجام هەبووە و ساڵحی یش بە شەخسی و بەر فەرمی خستنە ڕێی سانتریفیووژە پێشکەوتووە نوێێەکانی بۆ پەرەپێدانی پێتاندنی یۆرانیۆم دەست پێکردووە و ڕێبەرایەتی مەراسیمی فەرمی بۆ پێدانی گازی بەوان لە ئەستۆ بووە .