TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ حۆکمڕانی عێراق دەکرێت

سارا
Yazar
📅 07 Ocak 2022 18:56
پەیامی کورد     ...   ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ حۆکمڕانی عێراق دەکرێت

ئەمڕۆ هەینی لە ماڵی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت.
بە پێی زانیارییەکان ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر چاوی بە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکرێت و باس لەوەکراوە "کۆبوونەوەیەکی گرینگ" لەگەڵ ئەو نوێنەرانە ئەنجامدەدات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان ، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کۆتایی بە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی یەکەمی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دێت، هاوکات ڕۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ هەینی شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی موقتەدا سەدر دەکەن.

Paylas: