ئامادەیی ئەمریکا بۆ ووتووێژ لەگەڵ ڕووسیا
پەیامی کورد ... ئامادەیی ئەمریکا بۆ ووتووێژ لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەک
مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ووتووێژ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف هاوتا ڕووسەکەی خۆی لە سەر ئامادەیی ئەمریکا بە مەبەستی ووتووێژ دەربارەی کۆنترۆڵی چەک جەخت کراوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامی تویتەریدا نووسی : لە ووتووێژەکانم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، جەختم کردەوە کە ئێمە لە ووتووێژی پەیوەندیدار بە کۆنترۆڵی چەک کە هۆکاری بەهێزبوونی ئەمنییەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان و شەریکەکەمان دەبێت ، بەشداری دەکەین . ئێمە هەروەها لە سەر پێشکەوتنی مێکانیزمگەلی جێگای سەلماندن و جێگای ئەنجام دان بەردەوامی دەدەین .
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە مایک پۆمپێئۆ لەگەڵ لاڤرۆف لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کۆنترۆڵ لە سەر چەک و هەندێک بابەتی دوو لایەنەیان سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆناش خستوەتە بەر باس و ووتووێژ .