TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیاکانی کوەیتی ... دەوڵەتی کوەیت پێدانی ڤیزە بۆ خەڵکی ئێران سنووردار دەکات

سارا
Yazar
📅 22 Nisan 2019 15:40

پەیامی کورد   ...   میدیاکانی کوەیت لە کەمکردنەوە و سنووردارکردنی پێدانی ڤیزە بۆ ئێرانیان هەواڵیدا و ڕایگەیاند پێدانی ڤیزە تەنیا بە موافقە و ڕەزامەندی وەزیری ووڵاتی کوەیت ئەنجام دەدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی کوەیتی الانباء نووسی : دەرکردن و پێدانی ڤیزە بۆ شاروەندانی ئێرانی و پێنج ووڵاتی دیکە بۆ سەفەر بۆ کوەیت تەنیا بە موافقەی وەزیری ووڵاتی کوەیت ئەنجام دەبێت .

ئەم ڕۆژنامەیە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند : ئەمر و فەرمان بە بەرپرسانی کاروباری ئیقامە و نیشتەجێ بوون هەموو پارێزگاکانی کوەیت دەربارەی ئەگەری پێنەدانی ئیزنی سەفەر بۆ دانیشتوانی ٦ ووڵات لەوانەش عێراق ، سووریا ، یەمەن ، ئێران و پاکستان دەرکراوە .

دەوڵەتی کوەیت لەم ڕاگەێندراوەدا دوای لە دام و دەزگاکانی ئیقامە و نیشتەجێ بوون پارێزگاکانی خۆی کردووە کە پێدانی ڤیزە بۆ خەڵکی ئەم ٦ ووڵاتە تەینا لە دوای ناردنی داواکارییەکانی بۆ دەفتەری خالد الجراح ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری وولاتی کوەیت و دەستکەوتنی ئیزنی ئەو ئەنجام دەبێت و لە ئەگەری پێنەدانی ڕەزامەندی وەزیری ووڵات ئەوە پێدانی ڤیزە ڕەت دەکرێتەوە

هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کرێکارانی بەنگلادشی کە بۆ یەکەمین جار دەچنە ناو خاکی کوەیت یش شموولی ئەم یاسایە دەبن .

Paylas: