TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ هۆشداری دەداتە لاڤرۆف

سارا
Yazar
📅 13 Ağustos 2020 14:17

پەیامی کورد     ...   پۆمپێئۆ هۆشداری دەداتە لاڤرۆف .

پۆمپێئۆ لە پەیامێکدا سەبارەت بە پاڵپشتی دارایی لە تاڵیبان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی هۆشداری دایە لاڤرۆف .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتا ڕووسییەکەی خۆی دەربارەی یارمەتیدان و پاڵپشتی دارایی بە تاڵیبان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی یا باقی هیزەکانی ڕۆژئاوایی لە ئەفغانستان ، هۆشداریدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە مانگی جوون لە ڕاپۆرتێکدا کە خستببوویە ڕوو سەبارەت بەوەی کە یەکەیەکی هەواڵگری سەربازی ڕووسی بە شێوەی شاراوە بە هێزەکانی سەر بە تاڵیبان بۆ کوشتنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان - لەوانەش سەربازانی ئەمریکی ، بە شێوەی شاراوە پارە دەدات .

دۆناڵد ترامپ لەمبارەیەوە ووتی کە زۆرێک لە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا دەربارەی ڕاستییەکانی شک و گومانیان هەیە . هەرچەندە زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپایی لەگەڵ ئەم ڕاوبۆچوونانەی دژبەر و ناکۆک بوون .

Paylas: