TR KU SO
FB X
Cîhan

ماكرۆن: پابەندین بە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەروەریی عیراق

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2022 23:18

پەیامی کورد... ماكرۆن: پابەندین بە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەروەریی عیراق

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندە بە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەروەریی عیراق.
ماكرۆن لەمیانی دوەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشیی رایگەیاند، وڵاتانی بەشداربوی كۆنگرەكە هەوڵدەدەن ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق و ناوچەكەدا بەرقەرار بكەن و جەختیشیكردەوە كە هەموان پابەندن بە دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ عیراقدا.
وتیشی: ئەگەر بمانەوێت ئاسایش لەعیراق بەرقەرار بێت ئەوا پێویستە سەرجەم كێشەكانی لەگەڵ دراوسێیەكانی چارەسەر بكەین.
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا راشیگەیاند، وڵاتەكەی پابەندە بە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەروەریی عیراق.

Paylas: