TR KU SO
FB X
Cîhan

مالکی : بەرەوڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە سەروەری عێراق دەکاتە ئامانج

سارا
Yazar
📅 20 Haziran 2020 14:14

پەیامی کورد     ...      مالکی : بەرەوڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە سەروەری عێراق دەکاتە ئامانج

نووری مالکی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە لەوەی پێویستە رووبەڕووی هەر هەوڵێك ببنەوە، كە سەروەریی خاكی عیراق دەكاتە ئامانج، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیش داوا لە حكوومەت دەكات رێوشوێنی پێویست دژی توركیا بگرێتەبەر.
نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، نوری مالیكی پێشوازی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق كردوە و لەسەر بارودۆخی سیاسی و تەندرووستی و ئەمنی و هێرشەكانی ئەم دواییەی توركیا گفتوگۆیان كردوە.
لە دیدارەكەدا مالکی جەختی كردوەتەوە لەسەرئەوەی پێویستە بەرپەرچی هەر هەوڵێك بدرێتەوە، كە ئامانج لێی پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق بێت و رێگەش نەدرێت خاكەكەی وەك رێگەیەك و پەناگەیەك بەكاربهێنرێت بۆ زیانگەیاندن بە دەوڵەتانی دەورووبەر، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی باڵانس و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بدرێت.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، فوئاد حسێن جەختی كردوەتەوە هەوڵی بەدەستهێنانی رێككەوتنی هاوبەشی زیاتر دەدەن بۆ عیراق لە سەرجەم بوارەكاندا بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بۆنیادنانەوە.
هەر سەبارەت بەهێرشەكانی توركیا، گاتع رۆكابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق داوای كردوە لە نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا دژی توركیا تۆماربكرێت و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆئەوەی هێزی توركیا پاشەكشە بكات لەوەی بەردەوام زەوی عیراق بەكاربهێنێت.
 

Paylas: