TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمەڵێک لە کامێرا و سیستەمەکانی شارەوانیی تاران هەک کران

Navas Jan
Admin
📅 02 Haziran 2022 21:52

پەیامی کورد... کۆمەڵێک لە کامێرا و سیستەمەکانی شارەوانیی تاران هەک کران

گرووپێکی سایبێری بە هەککردنی کۆمەڵێک لە کامێرا و سیستەمەکانی شارەوانیی تاران لە بەرە بەری ساڵوەگەڕی مەرگی "خومەینی"دا، کۆمەڵێک دروشمی دژی ڕژێمیان خستە سەر مانیتۆری سیستەمەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، گرووپێکی سایبێری کە خۆیان بە ناوی "سەرهەڵدان تاکوو ڕووخان" (قیام تا سرنگونی) ناساندووە، زیاتر لە پێنج هەزار کامێرای شارەوانی و هەروەها ١٥٠ ماڵپەڕ و سیستەمی شاری تارانیان هەک کردووە.

لەو هەڵمەتەی ئەو هەکێرانەدا کۆمەڵێکی زۆر لە کامێراکانی ناوچەی بەهەشتی زارا و کۆمەڵێک کامێرای شەقام و گەورە ڕێگاکانی شاری تارانیان هەک کردووە و دەستیان بە کۆمەڵێک داتای ناوەندی بەرهەمهێنان و زانیاریی شارەوانیی "ئەقدەسییە" گەیشتووە.

هەروەها سیستەمی ئۆتۆماسیۆنی ناوخۆی شاری تاران و کامێراکانی چاودێریی گۆڕی "خومەینی" هەک کراون.

هاوینی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆمەڵێک لە سیستەمەکانی وەزارەتی ڕێگا و شار سازیی ڕژێم هەک کران و هێرشێکی سایبێری پان و بەرین کرایە سەر شیرکەتی "ڕێگای ئاسنین"ی (ڕاە آهن) ڕژێم.

Paylas: