ئێمە لە ووڵاتی خۆمان پارێزگاری لە خۆمان دەکەین و تورکیش لێرە گیری خواردووە
توركیا لەباشووری كوردستان گیریخواردووە و ناتوانێت سەر بێنێتە دەرەوە
بەپێی ئەو زانیارییانە كە لە سەرچاوەكانی هەواڵەوە بڵاوكراونەتەوە سوپای توركیا لەباشووری كوردستان گیریخواردووە و لەو شوێنانەدا، كە داگیریكردوون ناتوانێت سەر بێنێتە دەرەوە.
هەروەها گەریلاكانی هەپەگە و یەژەئاستار، كە لە دژی هێرشی سوپای داگیركەری توركیا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانی دەكەن، وتیان، “بەدڵنیاییەوە سەردەكەون”.
ڕێناس ئامەد گەریلای هەپەگە لهلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند ، سوپای توركیا لەو شوێنانەی، كە جێگیر بووە گیری خواردووە. ئامەد وتی “ئێستاكە لەو شوێنانەی، كە داگیركردووە ناتوانێت بجوڵێت و سەر بێنێتە دەرەوە، هەڕەشە لە خەڵك دەكەن و ئینجا دەست بە هێرش دەكەن، ئێمەش بەرەنگاریان دەبینەوە و بڕوامان بە خۆمان هەیە، كە سەردەكەوین.”
هەروەها ڕووكەن بازید یەكێك لە گەریلاكانی یەژەئا ستار-یش وتی: “ئێمە لە وڵاتی خۆماندا پارێزگاری لە خۆمان دەكەین، ئەركی سەرشانمانە، كە وڵاتی خۆمان بپارێزین. لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە شەڕ دەكەین.”
یەكێكی دیكە لەگەریلاكانی هەپەگە بە ناوای ئارنۆس هایمانا ئاشكرایكرد، دەوڵەتی توركیا، بەردەوامە لە نكوڵیكردن لە كورد بە هەموو بەشەكانی كوردستانەوە بە قورسی هێرش دەكات و وتی “دەوڵەتی توركیا لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە تووشی شڵەژان بووە. هەر بۆیە هێزی سەربازی خۆی بەكاردێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت شكستەكانی خۆی بشارێتەوە. هەر بۆیە بە شێوازیكی دڕندانە هێرشی دەكاتە سەر هەموو شوێنێك دەكات. ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانە بە بڕیار و بە هەڵوێستین. دەبێت ئەوە بزانرێت، ئێمە لە هەموو شوێنێكدا بەرخۆدانی خۆمان گەشتر و بەهێزتر دەكەین.”