Cîhan
١٠ میلیشیای نزیک لە ئێران لە سوریا کوژران
پەیامی کورد ... ١٠ میلیشیای نزیک لە ئێران لە سوریا کوژران
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە بۆردومانێکی نادیاردا لە رۆژهەڵاتی سووریا، کە گومان دەکرێ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەنجامیان دابێت، ١٠ میلیشیای نزیک لە هێزەکانی ئێران کوژراون، کە زۆرینەیان عێراقین.
رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) روونی کردووەتەوە “ئەو بۆردوومانانە لە باشووری شاری ئەلبوکەمالی سنووری لەگەڵ عێراق روویان داوە، بووەتە هۆی کوژرانی ١٠ چەکداری لایەنگری ئێرانی، کە ٨ یان عێراقی و دووانیشیان سووریین، هەروەها کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیشی تەقاندووەتەوە”.
بەگوێرەی روانگەی سووری، ئەو ناوچەیەی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین، لە رێی گرووپە چەکدارییە نزیکەکانی، کە شان بە شان سوپای سووری دەجەنگن، لەژێر هەژموونی ئێراندایە.