Cîhan
میلیشیا سەربازییەکانی داعش لە کوێ خۆیان حەشار دەدەن ؟؟؟
پەیامی کورد ... لە هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی دا لە شوێنی خۆحەشاردانی میلیشیا سەربازییەکان قسە و باس دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژنراڵ " پۆل لاکامر " لە ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە گرووپە تیرۆریستیەکان داعش لە ناو چوونە بەڵەم میلیشیا سەربازییەکان ی ئەم گرووپە لە ئۆردووگا کاتیەکانی ئاوارەکان و لە ناوچەکانی دیکە دا خۆیان حەشار دەدەن .
لە ڕاگەیندراوی ژنراڵی ئەمریکی دا هاتووە : " نابێ تووشی هەڵە ببین ، گرووپی تیرۆریستی هێزی خۆی پاراستووە . ئەوان بە باشی دەزانن بۆ پاراستنی پاشماوەی هێزەکانی خۆیان بەرنامەیەن داڕێشتووە و لە ئۆردووگاکان بۆ جێبەجێ کردنی کەسەکان و خۆحەشاردان لە ناوچە دووردەستەکاندا بە کار بهێنن . ئەوان چاوەڕوانی کاتی گونجان بۆ دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێ ".