٥٠ کۆمپانیای بیانی چالاکییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە کاتی گەڕانەوەی گەماڕۆکان لە دژی ئێران، ٥٠ کۆمپانیای بیانی لە ڕاوەستانی چالاکی خۆیان لە ئێران هەواڵیان داوە.
به ڕاپۆرتێک لە یۆرۆنیوز، برایان هۆک، ڕاوێژکاری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کات و ساتی گەڕانەوەی گەماڕۆکان لە دژی ئێران، ٥٠ کۆمپانیای بیانی لە ڕاوەستانی چالاکی خۆیان لە ئێران هەواڵیان داوە.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا قسەاکانیدا ڕایگەیاند : کە ئامانجی واشینتۆن لە گوشار خستنە سەر ئێران گۆڕینی ڕەفتار و کرداری ئەم ووڵاتەیە و ئەمریکا تەنیا هەوڵ دەدات کرداری ئێران بگۆڕێت
برایان هۆک هەروەها ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی ووڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی فارس دەکات.
ئەو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو زیاترین ووڵات ڕازی بکات کە هاوردە کردنی نەوت لە ئێرانەوە سفر بکەن تاکوو ئێران داهاتەکەی کەم ببێتەوە.
هۆک هەروەها ووتی: توانای بازاڕی جیهانی نەوت لە ئاستێکدایە کە دەتوانێ هەناردە کردنی نەوتی ئێران پڕ بکاتەوە، واشینتۆن نایەوێت سەبارەت بە گەماڕۆدانی نەوتی ئێران هیچ جۆرە جیاوازی و پۆینتێک لە بەرچاو بگرێت.