TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەم کچە نابغەیە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە

سارا
Yazar
📅 23 Aralık 2023 07:27
پەیامی کورد   ...  ئەم کچە نابغەیە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە

کچێکی سەرسووڕهێنەری خەڵکی شیکاگۆ کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕوانامەی دکتۆرای لە تەندرووستی ڕەفتاری گشتگیر لە زانکۆی ئەریزۆنا بەدەستهێناوە.

لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەم بابەتە، کەناڵی ئێن بی سی شیکاگۆ ڕایگەیاند: درۆتی تیلمان کە خەڵکی شاری هۆلی باشووری شیکاگۆیە، خوێندنی سەرەتایی لە دایکیەوە و لە ماڵەوە وەرگرتووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا توانی بڕوانامەی دیپلۆم بەدەست بهێنێت.

دوای ئەوە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە مرۆیی یەکانی بەدەستهێنا و دوای دوو ساڵ، بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێنا.

Paylas: