TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین دانیشتنی ناتانیاهوو و سەرانی ئەمنییەتی ئیسرائیل بە مێحوەریەتی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران

سارا
Yazar
📅 22 Şubat 2021 19:57

پەیامی کورد     ...    یەکەمین دانیشتنی ناتانیاهوو و سەرانی ئەمنییەتی ئیسرائیل بە مێحوەریەتی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران  .

کەنالی تەلەفزیۆنی ١٢ ی ئیسرائیل ڕایگەیاند : بێنیامین ناتانیاهوو ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەمین جار بۆ سەرانی ئەمنییەتی دەربارەی هەڵوێست ی ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕێکەوتننامە ی ئەتۆمی ووتووێژ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئە م کەناڵە ووتی : لەم دانیشتنەدا بەرپرسانی دەزگاکانی ئەمنییەتی لەوانەش " بێنی گانتس " وەزیری بەرگری ئیسرائیل و گابی ئەشکەنازی " وەزیری دەرەوە ، یووسی کۆهێن سەرۆکی مووساد و مائیر بێن شابات ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئامادەی دەبن .

کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیل هەروەها ووتی : لە بابەتەکانی دیکە کە لەم دانیشتنەدا دەخرێتە بەر باس پێشگرتن لە جێگیر بوونی هێزەکان ئێران لە یەمەەن ، عێراق ، سووریا و هەروەها چاودێری و پێداچوونەوەی هەموو ماڵپەڕەکانی ئەتۆمی ئێران ە .

Paylas: