ئەڵمانیا دژی ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززەیە
پەیامی کورد... ئەڵمانیا دژی ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززەیە
ئۆلاف شوڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، دژی ئاگربەستی "دەستبەجێ" لە خاکی گەمارۆدراوی غەززەیە.
شوڵتز پێچەوانەی داخوازە جیهانیەکان بۆ راگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه گوتی: من دژی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگی ئیسرائیل و حەماسم.
ئۆلاف شوڵز، لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە دەیەوێت "وەستانێکی مرۆیی" لە شەڕی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هەبێت.
پێنج هەفتە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کە بە هێرشێکی لەناکاوی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد، ئێستا بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی جیهان داوا دەکات ئیسڕائیل مل بە ئاگربەست بدات و هێرشەکانی بوەستێنێت.
ئەمریکاش پێشترێ رایگەیاندبوو، داوای وەستاندنی ماوەداری شەڕەکە دەکات، بەڵام پشتگریریی ڕاگەیاندنی ئاگربەست ناکات.