TR KU SO
FB X
Cîhan

مانۆڕی هاوبەشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران

Navas Jan
Admin
📅 23 Kasım 2022 23:10

پەیامی کورد... مانۆڕی هاوبەشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران

ئامریکا و ئیسرائیل، مانۆڕی سەربازیی هاوبەش بە مەبەستی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، لە چەند حەوتووی داهاتوودا تاوتوێ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی فاکس نیوز، مانۆڕی هاوبەشی هێزە ئاسمانییەکانی دوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە ماوەی چەند حەوتووی داهاتوودا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، لەلایەن بەرپرسانی هەر دوو وڵاتی ئیسرائیل و ئامریکاوە تاوتوێ دەکرێ و ئەگەری زۆرە کە لە ئاسمانەوە هێرش بکەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئامریکا و ئیسرائیل دەیانهەوێ مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش دژی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە ببەن و بەرپرسانی هەردوو وڵات لەو بارەیەوە کۆبوونەتەوە و کارناسانی سەربازیش باس لەوە دەکەن کە ئەگەری زۆرە ئامریکا و ئیسرائیل لە ئاسمانەوە هێرش بکەنە سەر کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Paylas: