ئەڵمانیا پەنابەرانی کەمپی موریای یۆنان وەردەگرێت
پەیامی کورد ... ئەڵمانیا پەنابەرانی کەمپی موریای یۆنان وەردەگرێت
سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا باس لهوهدهكهن وڵاته‌كه‌یان هه‌زار و ٥٠٠ په‌نابه‌ری نیشته‌جێی كه‌مپی موریای یۆنان وه‌رده‌گرن كه به هۆی ئاگركهوتنهوهوه شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ده‌ستداوه.
له رۆژانی رابردوودا به هۆی دوو ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی په‌نابه‌رانی موریای یۆنان نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ده‌ستدا.
میدیا جیهانیه‌كان له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانیاوه بڵاویان كرده‌وه، وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕیاریداوه هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان وه‌ربگرێت و مافی مانه‌وه‌یان پێببه‌خشێت.
پێشتریش ئه‌ڵمانیا مافی مانه‌وه‌ی به ١٥٠ منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتی ناو كه‌مپه‌كانی یۆنان به‌خشیبوو.
كه‌مپی موریا له دورگه‌ی لیببوس كه به‌گه‌وره‌ترین كه‌مپی په‌نابه‌رانی یۆنان داده‌نرا، نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی سوریا، عیراق، ئێران و ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقی تێیدا دەژین.